Top Ad unit 728 × 90

بلاوكراوه‌كان

خانمان ئاگاداری instagram بن .

لە کۆمەڵگەی ئێمەدا لە زۆر کاتدا بەهۆی کێشە خێزانیەکانەوە چەندین کەس دەبنە قوربانی دەستی کەسی نەفس نزم , ئەمەش یان بە هۆی وێنە یان ڤیدیۆ یەکە . زۆر جار ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بۆ مەبەستی خراپ بەکاردەهێنرێن بێ ئاگاداری خاوەنەکەی . Instagram یەکێکە لە ئەپلیکەشنە هەرە بە ناوبانگەکان کە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە . کە تێیایدا دەتوانی ئەکاونتەکەت بکەیتە تایبەتی Private Account ئەمەش واتای هەر کەسێک بیەوێت وێنە و ڤیدیۆکانت ببینێ دەبێت داواکاری  Request  بنێرێت بۆ ئەوەی تۆ رەزامەندی دەرببری .  تا ئێرە هەموو شتێک ئاساییە ! .
بەلام ئەوەی جێگای ئاماژە پێدانە بریتییە لەوەی چی دەکەیت گەر وێنە تایبەتەکانت لە سێرچی گۆگڵ ببینی ؟
ئەمە کێشەیەکە ئێستا دووچاری زۆر کەس بۆتەوە ,هۆکارەکەش بە پێی بەشی پشت گیری Instagram بریتییە لە زۆربەی ئەو پێوەکراو یان ئەو پرۆگرام و ماڵپەرانەی  پەیوەندیان بە Instagram ەوە هەیە کە پێیان دەڵێن Third-party sites .
بۆ نموونە تۆ ئەپێک ( پرۆگرام ) ێک لە موبایلەکەت بەکاردێنی بۆ جوانکردنی یان زیادکردنی فلتەر , یان دروستکردنی گەلێری . بۆ ئەمانە تۆ یان ئەپلیکەیشن یان مالپەر بەکاردێنی ئەمانەی خوارەوە لیستی چەند پرۆگرامێکن :
  • Webstagram / dm.stagram / search.stagram
  • INK361
  • Gramfeed
  • Instagreat
  • InstaGallery
  • InstaDesk
  • InstaView
  • Populagram
  • Flipboard
  • InstaMap
  • Statigram
  • Followgram
  • Cityowls
ئەمانەی سەرەوە هەندێکن کە مالپەری Instagram ئاماژەی پێداوە . ئەم پرۆگرامانە API ی Instagram  بەکاردێنن کە هیچ پەیوەندیکان نییە بە Instagram ەوە  بە شێوەی راستەوخۆ . ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی وێنەکانت لەو ماڵپەرانە پیشان بدرێت وە Google یش لەوێوە دەیبات . ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە لەسەر Instagram ی هاورێیەک : 
هەر وە دیارە , ئەمە بۆ پرۆفایلی کور تا رادەیەک بێ کێشەیە بەلام بۆ ئەو کچانەی کە وێنەی خۆیان لەسەر پرۆفایلەکانیان دادەنێن ئەمە هەندێ جار کێشەیە بۆ ئەوان . وە ئەوەی لە Google بە دیار دەکەوێ تەنها وێنەی پرۆفایلە .
ئەمەش ئەو ماڵپەرەی کە وێنەکە دەخاتە Google ەوە .
س١- سەرەتا برۆ ناو ئینستاگرامەکەتەوە لە رێگەی یەکێک لە براوسەرەکان (  google chrome , FireFox ) . کلیک لێرە بکە بۆ چونە ناو ماڵپەری Instagram .

دوای ئەوەی کلیک لە ” REVOKE ACCESS “ دەکەیت پەیامێک دێت , تۆ ” Yes “ دابگرە .
تیبێنی : هەر چەند دانە بێت کێشە نییە هەر هەمووی لاببە . وە وێنەکان لە سێرڤی گۆگڵ دەمێننەوە بۆ ماوەیەک تا گۆگڵ reindex دەکاتەوە وێنەکان دەمێنن , لەوانەیە بۆ هەفتەیەک یان زیاتر , ئەمەش بە پێی جۆری Appو مالپەرەکە دەگۆرێت . هەروەک لە بەشی پشتگیری مالپەری Instagram دەڵێت هەندێجار گەر پێویستی کرد دەبێ پەیوەندی بکەی بە Appەکە یان مالپەرەکە .

پاشکۆ :
سوپاس بۆ کاکە ژیار کە رێی دام کە ئەککاونتەکەی بەکار بێنم .
سه‌رچاوه‌:: techeye.org
خانمان ئاگاداری instagram بن . مراجعة Unknown يوم 7:49 AM التقييم: 5

No comments:

سەرجەم ماف پارێزراو // زانستی تكنلۆژیا © 2014 - 2015
به‌رێوبه‌ر: یوسف عبدالله‌

په‌یوه‌ندی كردن

Name

Email *

Message *

Yousf Abdulla. Powered by Blogger.